شوان محمد تەها: لایەن سیاسیەكان لەسەر چەند خاڵێكی پرۆژە یاسای هەڵبژاردن كۆكن

بهغدا- تایبەت بە KDP.info / چەندین رۆژە لایەن و قەوارە سیاسیەكان عێراق سەرقاڵی گفتوگۆن لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ رێككەوتن لەسەر پرۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام تاوەكو ئێستا نەگەیشتونەتە هیچ ئەنجامێك و ئەندامێكی كوردی ئەو ئەنجومەنەش دەڵێت چەند خاڵێك هەیە كە سەرجەم لایەنە سیاسیەكان لەسەری كۆكن.
شوان محمد تەها ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە لیستی هاوپەیمانی كوردستانی بۆkdp.infoگوتی: تاوەكو ئێستا كێشمەكێشمی لایەنەكان لەسەر پرۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی 2014 بەردەوامە ئەوەی ئاشكرایە لیستی عێراقیە بەتایبەتی عەربە شۆڤێنیەكانی كەركووك و هەندێ لەتوركمانەكان بەتایبەتی جەبهەی توركمانی كەركووك وەكو كارتی فشار بۆسەر داخوازیەكانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەكادەهێنن، بەڵام ئەو بابەتە لای ئێمە بەهیچ شێوەیەك قبیلی قبوڵ نییە.
سەبارەت بە خاڵی لەیەك نزیكبوونەوەی لایەنە سیاسیەكان ئەو ئەندامە كوردەی ئەنجومەنی نوێنەران گوتی: خاڵی دیاریكردنی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن زۆرینەی لایەنە سیاسیەكان لەسەری كۆكن هەروەها جۆری هەڵبژاردنەكەو دەنگدانی هاووڵاتیانی دەرەوەی وڵات و شوێنی جیاكردنەوەی دەنگەكان ئەو بابەتانە خاڵی لەیەك نزیكبوونەوەی لایەنە سیاسیەكانە، بەڵام لەسەر چەند بازنەیی من پێموانییە كە هیچ قەوارەیەكی سیاسی بە ئەوە رازی بێت.




