کوردی شه‌به‌ك رازی نین به‌م رێژه‌یه‌ی ئێستا له‌په‌رله‌مان داهاتووی عیراق به‌شدار بکەن

بەغدا – KDP.info / نوێنه‌ری کوردی شه‌به‌ك له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رازی نیه به‌م رێژه‌یه‌ی ئێستا شه‌به‌ك له‌په‌رله‌مان داهاتووی عیراق به‌شدار پێ بكرێت و داوایكرد ژماره‌ی كورسیه‌كانیان زیاد بكرێت. محه‌مه‌د جه‌مشید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، نوێنه‌ری شه‌به‌ك له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌ییدا رایگه‌یاند: په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته جیاوازه‌كانی گه‌لانی عیراق ده‌كات، ژماره‌ی كورسیه‌كانیش له‌په‌رله‌مان به‌پێی رێژه‌ی دانیشتوان ده‌ستینشان ده‌كرێت، بۆیه داواكارین ژماره‌ی كورسیه‌كانی شه‌به‌ك زیاد بكرێت به‌وپێیه‌ی شه‌به‌ك وه‌ك سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عیراق زیادی كردووه. محه‌مه‌د جه‌مشید ئەوەشی خستەروو: ژماره‌ی كورسیه‌كانی ئێستای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق كه نوێنه‌رایه‌تی شه‌به‌ك ده‌كه‌ن كه‌مته‌ره له‌و سه‌رژمێرییه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ کوردی شه‌به‌ك ئه‌نجامی داوه‌و ژماره‌یان به زیاتر له 400 هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت، لەمباریەوە گووتی پێویسته له‌یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتوو مه‌سه‌له‌ی كورسیه‌كانی شه‌به‌ك زیاد بكرێت . وەک محه‌مه‌د جه‌مشید ئاماژەی پێدا : پێشتر چه‌ندین نوسراویان كردووه بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌باره‌ی كه‌می كورسیه‌كانی کوردی شه‌به‌ك له‌په‌رله‌مان به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه..




