فەرهاد ئەتروشی کورد لە بەغدا لەبارەی یاسای هەڵبژاردن یەکگرتووە بووە

بەغدا –KDP.info / فەرهاد ئەتروشی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی كوردستانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند دەنگدان لە سەر رەشنووسی پێشنیازی یاسای هەمواركردنی یاسای هەڵبژاردنی ئەندامانی خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق بۆ كۆتایی ئەم مانگە دواخرا. فەرهاد ئەتروشی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە KDP.infoراگەیاند: دەنگدان لە سەر رەشنووسی پێشنیازی یاسای هەمواركردنی یاسای هەڵبژاردنی ئەندامانی خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق بۆ ٣٠ی ئەم مانگە دواخرا. گوتیشی كورد لە پەرلەمانی عێراق توانی رێگریی لە تێپەڕاندنی پێشنیازی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بكات و تەنانەت رێگەش نەدات هیچ بڕگەیەكی نەخوازراو لە لایەن لایەنە سیاسییەكانی عێراقەوە بەسەریدا بسەپێنرێ. ئەترووسی ئەوەشی خستەروو کە کێشەکان لەبارەی رەشنووسی پێشنیازی یاسای هەمواركردنی یاسای هەڵبژاردنی ئەندامانی خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق بەرەو قوولبوونەوە دەچێت و هەموو ئەگەرەکان لە ئارادان. کورد تا ئەم ساتە یەکگرتوو بووە ، بڕیاربوو ئەمرۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا دەنگ بۆ تێپەڕاندنی پێشنیازی یاسای هەمواركردنی یاسای هەڵبژاردنی ئەندامانی خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق بدات، بەڵام بەهۆی ناكۆكییەكان لە سەر بڕگەكانی ئەو پێشنیازە، كورد پێداگری کرد کە پرۆژە یاساکە هەموار بکرێتەوە و هەڵبژاردنی بە یەک بازنەیی بەرێوە بچێت.




