٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئێران ئاماری تووشبووەکان بە نەخۆشی ئایدز تا 120هەزار کەس مەزەندە دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئێران – KDP.info‌ / ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاندووە کە لانیکەم 3هەزار و 300کەس لەم پارێزگایە تووشی نەخۆیشی ئایدز بوونە و ژمارەی تووشبووانیش بە خێرایی لە بەرزبوونەوە دایە. وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە لە سەدا شەستی تووشبووانی ئایدز تەمەنیان لە نێوان 20تا 37ساڵە و لە سەدا 10ی نەخۆشەکان لە ژنان پێکهاتوون. دکتۆر ناهید خادمی، بەرپرسی گرووپی پێشگیری و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ نەخۆشییەکان، لە ناوەندی تەندروستی کرماشان رایگەیاند:  پارێزگاکەیان توانای دابینکردنی دەرمان بۆ نەخۆشان و کەلوپەلی پێویست بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ئەو نەخۆشییەی نییە. دکتۆر ناهید بە ماڵپەڕی کرماشان پۆستی راگەیاند:  گیرۆدەبوون بە ماددە سڕکەرەکان و ئایدزی وەک دوو کێشەی گرینگی بواری تەندروستی کرماشان پێناسەکراون. ساڵێک لەمەوبەر، مینوو موحەریز، بەرپرسی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئایدزی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕاگەیاندبوو کە زیاتر لە 100هەزار کەس لە ئێران هەڵگری ڤایرۆسی ئایدزن بەڵام تەنیا 26هەزار کەس بە فەرمی ناویان لە بانکی ناوەندی تووشبووان ئەو نەخۆشییەدا تۆمارکراوە.  هاوکات ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی[WHO]، ئاماری تووشبووەکان بە ئایدز لە ئێران بە 76تا 120هەزار کەس مەزەندە دەکات و دەشڵێ کە ساڵانە بە خێراییەکی سەرسووڕهێنەر ئەو ئامارە لە بەرزبوونەوە دایە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار