پەرلەمان لەبارەی یاسای ھەلبژاردن چەند بڕیارێک دەردەکات

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرایکرد،کوتلەکان لەبارەی یاسای ھەلبژاردن نەگیشتنە ھیچ رێکەوتنێک وبۆ کاتێکی نادیار دواخرا ،بەڵام لەبارەی وادەی ھەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق گەیشتنە رێکەوتنێک.
د.رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەKDP.infoراگەیاند:دوای ئەوەی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی پەرلەمان ولایەنەکان ھیچ ئەنجامێکی لەبارەی پڕۆژە یاسای ھەلبژاردن نەبوو،دواتر چەند بڕیارێک درا.
سەبارەت بەبڕیارەکان د.رزگار گوتی:پێویستە ھەلبژاردنی پەرلەمانی داھاتوو پێش 30/4/2014ئەنجامبدرێت وحکومەتیش پارە بە کۆمسیۆن بدات بۆ ئەوەی ئامادەکاری بۆ ئەو ھەلبژاردنە بکات.
ئەوپەرلەمانتارە کوردە راشیگەیاند:خاڵی سێیەمی رێکەوتنەکە بریتیە لەوەی پێویستە کۆمسیۆن دەستنیشانی تۆماری دەنگدەران بکات وکۆتا خاڵیش لایەنەکان گفتوگۆ بکەن تادوا رۆژی مانگی داھاتوو لەبارەی یاسای ھەلبژاردن،ئەگەر تا ئەوکاتەش نەگەیشتنە ھیچ رێکەوتنێک ،ئەوکات یاسای کۆن ھەمورادەکەنەوە.
ئەم بڕیارانەش لەکاتێکدایە ماوەیەکە پەرلەمان گفتوگۆلەبارەی یاسای ھەلبژاردن دەکات،بەڵام تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە بگەنە رێکەوتن بۆئەوەی پەسەندی بکەن.




