وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده10 ملیۆن دۆلار بۆ كڕینی هۆیه‌كانی خوێندن دابین ده‌كات

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه/10/2013 به‌بۆنه‌ی رۆژی مامۆستایانی كوردستانه‌وه، د. عصمت محەمەد خالد وه‌زیری په‌روه‌رده‌به‌یاوه‌ری سكرتێری یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی له سنووری‌په‌روه‌رده‌ی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌پیرۆزبایی و ده‌ست خۆشی له‌مامۆستایان كرد و هیوای خواست كه‌به‌رده‌وامبن له‌دڵسۆزی خۆیان بۆ به‌روه‌پێش چوونی پرۆسه‌ی خوێندن و په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌یه‌كی دڵسۆز.
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یدا له‌هۆڵێكی تاقیگه‌ی ئاماده‌یی عه‌ینكاوه، باسی له‌گرنگی وانه‌ی پراكتیكی كرد و‌گوتی بۆ سێ ساڵی داهاتوو وه‌زاره‌تی بڕی (10) ملیۆن دۆلار ته‌رخان كردووه‌بۆ كڕینی گشت كه‌ل و په‌ل و هۆیه‌كانی خوێندن بۆ قوتابخانه‌كان.
له‌كۆتایی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌دا، مامۆستایان چه‌ند داواكارییه‌كان خسته به‌رده‌م وه‌زیری په‌روه‌رده‌و یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان.




