٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگای هەولێر و كۆمسیۆنی پەنابەران یاداشتنامەی دەستپێكردنی كارەكانی كەمپی پەنابەران واژۆدەكەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ دوا بەدوای رێككەوتن لەسەر دابەشكردنی ئەرك و بەرپرسیارێتی و خەرجییەكانی جێبەجێكردنی كارو پرۆژەكانی دامەزراندنی كەمپەكانی پەنابەرانی رۆژئاوا لە نێوان پارێزگای هەولێرو كۆمسیۆنی باڵای كاروباری پەنابەرانی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان و هەندێك لە ئاژانسە نێو نەتەوەییە خێرخوازەكان، ئەمرۆ بەفەرمی لە میانەی رێو رەسمێكدا لەدیوانی پارێزگای هەولێر واژۆی یاداشتنامەی دەستپێكردنی پرۆژەكانی ئاوەرۆو پێداویستییە تەندروستییەكانی كەمپی ئاوارەكانی كەورگۆسك – قۆناخی یەكەم كرا .

  یاداشتنامەی دەستپێكردن لەلایەن هەریەك لە نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێرو ولیەم تۆل نوێنەری كۆمسیۆنی كاروباری پەنابەرانی سەربە UNواژۆكراو بەفەرمی ئەو پرۆژانە كەوتنە واری جێبەجێكردنەوە .

  شایانی باسە پتر لە 23000ئاوارەی رۆژئاوا لە میانەی كەمپەكانی سنووری پارێزگای هەولێر نیشتەجێكراون كە بە خێراییەكی زۆرو لەماوەیەكی كەمدا ئەو كەمپانە دامەزران و ئێستا پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگی نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەوڵی رێكخستنەوەی پترو باشتركردنی رەوشی خزمەتگوزارییەكانی ئەو كەمپانە دان .

 

هەواڵی پەیوەندیدار