٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی زانستی دانیشتوانی جیهان بەرەو پیری دەچێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە – KDP.info/ بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی زانستی دەركەوتووە دانیشتوانی جیهان بەشێوەیەكی خێرا بەرەو پێری دەچێت ژمارەیەكی زۆری وڵاتانیش پششتگیری و ھاوكاری بەساڵاچوان ناكەن. لە هەواڵێكی ئەنادۆڵدا هاتووە كە بەپێی توێژینەوەیەكی نێودەوڵەتی كە لەلایەن سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوی و پاراستنی بەساڵاچوان Helpage Internationalئەنجامدراوە، دەركەوتووە دانیشتوانی جیهان بەشێوەیەكی خێرا بەرەو پیری دەچێت و ژمارەیەكی زۆری وڵاتانیش ئامادە نین پاڵپشتی و هاوكاری بەساڵاچوان بكەن.

ئەم توێژینەوەیە بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەساڵاچوانەوە بڵاوكراوەتەوە، رێزبەندی ئاستی كۆمەڵایەتی و بژێوی بەساڵاچوانی ٩١ وڵاتی خستۆتەڕوو و وڵاتی سوێد بە پلەی یەكەم و ئەفغانستانیش ریزبەندیدا پلەی كۆتایی بەركەوتووە.

بەپێێ هەمان لێكۆڵینەوە لە ساڵی ٢٠٥٠ ژمارەی ئەو كەسانەی لەسەرووی شەست ساڵیدان لە ژمارەی ئەو كەسانە زیاتر دەبێت كە تەمەنیان لە پازدە ساڵی كەمترە.

لێكۆڵینەوە هەروەها ئاستی داهات، باری تەندروستی، پەروەردە، بەكاربردنی بەساڵاچوان لە وڵاتانی جیهان دیاریكردووە و وڵاتانی ئوردن، لاوس، مەغۆلستان، نیكاراگوا و ڤێتنام لە سەرووی رێزبەندی ئەو وڵاتانەدان كو دانیشتوان تیایاندا بەشێوەیەكی خێرا بەرەو پیری دەچێت بەشێوەیەك لەساڵی ٢٠٥٠ ژمارەی بەساڵاچوان لەو وڵاتانەدا سێ بەرامبەری ئێستا دەبێت. ژمارەیەكی زۆری وڵاتانیش توانای دابینكردنی شوێنی حەوانەوە و خزمەنگوزاری تەندرستی و پاراستنی كۆمەڵایەتیان بۆ بەساڵاچوان نیە بەتایبەت وڵاتە هەژارەكان.

لەرووی سیستمی خانەنشینیش هەریەك لە وڵاتانی سوید، نەرویج، ئەڵمانیا، هۆڵەندا و كەنەدا لە ریزبەندی پێشەوەن و ئەمەریكاش پلەی هەشتەمی لەو ریزبەندیە گرتووە.

سەبارەت بە توركیاش لێكۆڵیەنەوە ئاماژە بەوە دەكات، ساڵی ٢٠١٢ رێژەی بەساڵاچوان لە توركیا ٦.٩% بوو، بەڵام ساڵی ٢٠٥٠ ئەو رێژەیە بۆ ٢٦% بەرز دەبێتەوە و ئاماژەیش بەوە كراوە توركیا پلانی بۆ ئەم مەبەستە داناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار