٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە ماوەی دەسەڵاتداری رووحانیدا ١٢٩ كەس لەسێدارە دراون

سەرچاوە: KDP.info

ئێران – KDP.info/ بە گوێرەی ئاژنسی هەواڵی هرانا لە ماوەی گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن حەسەن رووحانیی سەرۆكی نوێی ئێرانەوە لەو ولاتە سەد و بیست و نۆ دەستگیركراو لە گرتوخانەكانی ئێراندا لە سێدارە دراون.

هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو شەش دەستگیركراوی دیكەی گرتوخانەی یەزدی لەسێدارەدران؛ ژمارەی ئەو كەسانەی لە ماوەی دەسەلاتی حەسەن رووحانی لەسێدارە دراون گەیشتە سەد و بیست و نۆ كەس.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە بەرپرسانی میانڕەوی ئێران بە بەردەوامیی داوای ئەوەیان لە حەسەن روحانی كردووە كە رەوشی ژیانی زیندانیان باشتر بكرێت و هەروەها زیندانیانی سیاسیش ئازاد بكرێن.

بەگوێرەی چاودێرانیش بەهۆی ئەوەی كە حەسەن روحانی بە كەسێكی میانڕەو هەژمار دەكرێت رەنگە هەوڵی كەمكردنەوەی سزای لەسێدارەدان لە ئێران بدات و بەوهۆیەشەوە رێژەی لەسێدارەدان كە بەردەوام كۆمەڵگەی مەدەنی و نەتەوە یەكگرتووەكان ئێرانیان بە پێشێلكردنی مافی مرۆڤ تۆمەتبار كردووە؛ كەم بێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار