ئەردۆغان: چەندە حەزم لە توركە ئەوەندە حەزم لە كوردیشە

توركیا-KDP.info/ سەرۆك وەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە هەڵسەنگاندنەكانی تایبەت بە پاكێجی دیموكراتیزە كردنی توركیا رایگەیاند: ئەو چینانەی كە دەناسرن دووبارە دەستیان بە گوتنەوەی گۆرانییەكانی رابردوو كردووە و گوتی: لە دژی چی رادەوەستن؟ لە بەر ئاسوودە بوونی خۆشكانی شەرپۆش بەسەری من لە دامودەزگا رەسمییەكاندا نارازین؟ ئێمە بۆ یەكسانی خۆشكانی بێ سەرپۆش و خۆشكانی سەرپۆش بەسەرمان لە توركیا ئەم كارەمان كردووە.
ئەردۆغان گوتی: ئێمە وڵات و گەلی خۆمان خۆش دەوێ وەكو شیرین و فەرهاد، ئێمە فەرهادین و خەڵكی ئێمەیش شیرینە و بۆ گەیشتنی بە خەڵكی خۆمان بە تۆنێل و مێترۆ چیاكان دەبڕین و هیچ شتێك ناتوانێت لە بەردەم گەیشتنی ئێمە بە گەلی خۆمان ببێتە ئاستەنگ لە بەردەممان و بە هۆی متمانەی كردنمان بە خۆمانەوە سەربەرزین و سەركەوتوو دەبین.
رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: رەگەزپەرەستی چییە؟ ئێمە زۆر زیاتر گەلی خۆمان خۆش دەوێ و بۆ بەهێزبوونی گەلی خۆمان هەنگاوی گەورەتر دەنین و لەمەوبەدواوە هەنگاوی زیاتریش بۆ ئەم مەبەستە دەنین.
سەرۆكوەزیرانی توركیا گوتی" بۆ بەهێزتر و گەورەتر كردنی توركیا پاكێجێكی 28 مادەیمان راگەیاند و ئەمجۆرە دەمانەوێ ئاستەنگییەكانی بەردەم بەهێزبوونی توركیا یەك لە دوای یەك لە ناو بەرین و توركیا پێویستی بە رزگاربوون لەو ئاستەنگییانە هەیە.
ئەردۆغان راگەیاند: ئەو چینانەی كە دەناسرن هەر وەكو پەپاغان دەستیان بە گوتنەوەی گۆرانییە كونەكانی خۆیان كردووە، دووبارە دەستیان بە گوتنەوەی چیرۆكەكانی رابردوو كردووە، دەبینین كە ئەوان جارێكی دیكە هەڵە دەكەن. ئەوانە جارێكی دیكە زەرەرمەند دەبن و توركیا سەركەوتوو دەبێت.
سەبارەت بە بارودۆخی زانكۆكانیش ئەردۆغان ئاماژەی پێدا كە لە زانكۆكانیشدا تێكۆشانێكی یەكجار زۆرمان كرد بەڵام رووبەرووی ئاستەنگی زۆریش بووینەوە بەڵام سوپاس بۆ خوا توانیمان بگەنە ئامانجی خۆمان. دەرگای زانكۆكانیان بە رووی خۆشكانی سەرپۆش بەسەری ئێمە داخست، بەڵام بە هۆی تێكۆشانی بێ وچان ئەو دەرگایانە كرانەوە، ئایا كچە سەرپۆش بەسەرەكان كیچ ئێمە نین؟ هیچ كێشەیەك لە نێوان كچەكاندا نەبوو، كێشە لە كوێ بوو؟ كێشە ئەو كەسانەبوون كە توركیایان بەرێوە دەبرد. سەری داپۆشراوە یا سەری بێ سەرپۆشە وازی لێ بێنن با بخوێنێت، بۆ چی ئاستەنگیان بۆ درۆست دەكەین.
سەندوق هی خەڵك و ئیرادەی نەتەوەییە
ئەردۆغان ئاماژەی پێدا كە بۆ ئەوەی كچانی سەرپۆش بەسەر لە زانكۆكاندا نەخوێنن، دەسەڵاتدارانی رابردوو چییان لە دەست هاتووە ئەنجامیانداوە، لە قوتابخانە پیشەییەكانیشدا ئەو كارەیان كردووە و ئارمانجیان جیاوازبوو و دەیانەویست قوتابیانی ئیمام خەتیب نەچنە زانكۆ. بەڵام ئەمڕۆ دەرچوانی قوتابخانە پیشەییەكان و قوتابخانەكانی ئیمام خەتیب هەرهەموویان دەتوانن بچنە زانكۆ و پشت بە خوا لەمەو بەدواوە لە دەزگا رەسمییەكانیشدا دەتوانن بە سەرپۆشەوە خزمەت بكەن. پێویستە سەیر بكەین و بزانین كە كێ لەم هەنگاوانە ناڕازییە، ئەوەی كە بتوانێ لێپێچینەوە لەو كەسانە بكات ئەوین. لە كوێ دەتوانن لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكەن؟ لە سەندوق. چونكە ئەمە دیموكراسییە و تایبەتمەندی باشی دیموكراسیەتیش ئەوەیە. سەندوق هی گەل و ئیرادەی نەتەوەییە و هەمیشە لە سەندوق ئیرادەی گەل سەركەوتوو بووە.
سەرۆكوەزیر گوتی: هەندێ كەس دەڵێن ئەو پاكێجە پاكێجێكی جیاوازە و پەرە بە جیاوازی دەدات. حەشا. چۆن دەتوانن شتێكی بەمجۆرە بڵێن، ئێمە گوێ بۆ قسەی هەر كەس شل ناكەین تەنیا قسەی خەڵك بە هەند وەردەگرین، خەڵك لەو گۆڕانكارییانە رازییە، سەدا 60 تا سەدا 70ی خەڵك لەو پاكێجە رازییە، گەلی ئێمە لە رووبا متمانە بە خۆبوونەوە خاوەن هەڵوێستێكی نەگۆڕە.
ئەردۆغان رایگەیاند: كێ دەیەوێ ئەو مافانەی كە خوا بە ئێمەی داون لێمان بستێننەوە؟ ئەوانەی كە كۆمەڵگە بەرێوە دەبەن، لە ئاینی ئێمەدا نەتەوایەتی هەیە بەڵام جیاوازی و رەگەزپەرەستی و هۆزگەرایی نییە. من حەزم لە توركە و حەزم لە كوردە، حەزم لە لاز، چەركەز، گورجو و رۆمەكانیشە.
ئاخەبەر




