نورسەل ئایدۆغان: لە توركیا شەڕی چەكداری دەستپێدەكاتەوە

شانلی عورفا- KDP.info/ پەرلەمانتاری شاری دیاربەكری پارتی ئاشتی و دیموكراسی نورسەل ئایدۆغان لە میانی كۆبوونەوەیەكی جەماوەری پارتەكەی لە شاری شانلی عورفا گوتارێكی پێشكەش كرد و رەخنەی توندی ئاراستەی پاكێجی دیموكراتیزەكردنی توركیا كرد.
لەمبارەیەوە ئاژانسی دۆغانی توركی بڵاویكردەوە كە نورسەل ئایدۆغان رایگەیاندووە كە ئەو پاكێجە هیچ پەیوەندییەكی بە دیموكراتیزەكردنی توركیاوە نییە،چونكە كێشەی سەرەكەی دیموكراسی توركیا پرسی كورد و مافی كوردە.
نورسەل ئایدۆغان ئاماژەی پێداوە كە لەو پاكێجەدا بە هیچ جۆرەیەك وشەی كورد بەكار نەهێنراوە و باسی ماف و ئازادییەكانی گەلی كورد نەكراوە بۆیە كەس ناتوانێت ناوی دیموكراتیزەكردن لەو پاكێجە بكات.
ئایدۆغان جەختی لەوە كردەوە كە ئەگەر بێت و ئاكەپە ئەم قۆناغە بكاتە قوربانی پلانەكانی خۆی بۆ هەڵبژاردن ئەوا لە توركیا شەڕی چەكداری دووبارە دەستپێدەكاتەوە.




