٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری هەولێر كەمپی كەورگۆسكی ئاوارەكانی رۆژئاواو چەند پرۆژەیەكی دەوروبەری شار بەسەر دەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

  كەورگۆسك- KDP.info/ لە پێناو رێكخستنەوەی پتری كەمپەكانی ئاوارەكانی رۆژئاواو باشتر كردنی خزمەتگوزارییەكانیان، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر بەیاوەری عەلی رەشید سەرۆكی شارەوانی هەولێر كەمپی كەورگۆسگی بەسەركردەوە .

  لەمیانەی كۆبوونەوەیەكیدا بەئامادەبوونی نوێنەری یونامی لە عێراق و رزگار مستەفا قایمقامی قەزای خەبات باس لە رەوشی ژیان و گوزەرانی ئاوارەكانی رۆژئاوا بەگشتی و رەوشی كەمپی كەورگۆسك بەتایبەتی كراو نوێنەری یونامی ستایشی هاریكاری و كۆمەك و یارمەتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگای هەولێری كرد و ستایشی ئەو هەلمەتە گەورانەی كۆمەك و هاوكاری خەلكی كوردستانی كرد كە دەنگدانەوەیەكی گەورەی لەسەر ئاستی دونیا هەبووەو زۆر لە ناخۆشی و مەینەتییەكانی ئەو ئاوارانەی كەم كردۆتەوە .

  پاشان بەیاوەری تاهیر عەبدولا جێگری پارێزگار كارو پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی گەرەكەكانی مامزاوەو سەركارێزو قەتەویان بەسەركردەوەو لە نزیكەوە ئاگاداری چۆنییەتی بەرێوەچوونی كارەكان بوون .

  بریاریش درا شەقامێكی كەمەربەندی 20مەتری وەكو شادەماری هاتوچۆی ئەو سنوورە و شەقامێكی تری سەرەكیش بە ئاراستەی نازماوە دروست بكەن و بنكەیەكی تەندروستی گەورەو قوتابخانەیەك و یاریگایەكی چیمەنی دەستكرد بۆ سنووری سەركارێز لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا دروست بكەن و كەموكوریەكانی تری ئەو سنوورەش لە هەر بوارێك بێت تەواو بكەن .

 

هەواڵی پەیوەندیدار