راگەیاندنی ناوی دامەزراندنی مامۆستایان بۆ سبەی دواخرا

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بڕیاربوو ئەمڕۆ ناوی نزیکە 900دەرچوو بۆ دامەزراندنیان وەک مامۆستا رابگینرێت، بەڵام دواخرا بۆ سبەی.
لەمبارەیەوە حوسێن کاکل بەرێوبەری ئاماری ھەولێر بەkdp.infoراگەیاند: بڕیاربوو ئەمڕۆ ناوی مامۆستایان بۆ دامەزراندن لەسنوری ھەولێر بە ئامادەبوونی بەرێوبەرانی پەروەردە رابگەینرێت، بەڵام بەھۆی ئامادە نەبوونی بەرێوبەری پەروەردەی کۆیە ، دواخرا بۆ سبەی.
حوسێن کاکل گوتیشی: بڕیارە سبەی کاتژمێر10بەیانی بەئامادەبوونی ھەموو بەرێوبەرانی پەروەردەکان ناوەکان رابگەینن.
بەڕێوەبەری ئاماری ھەولێر ئەوەشی راگەیاند: کە ئەولەوییەت بۆ دامەزراندن دراوەتە دانیشتووی قەزاکان و دەرچووانی کۆلێژی پەروەردەو بونیاد.
ئەو ناوانەی کەبڕیارە سبەی رابگەینرێت ،بریتییە لە 883ناو، کە 577کەسیان وەک مامۆستا بۆ قوتابخانە بنەڕەتییەکان دادمەزرێن و 316ی دیکەشیان لە ئامادەییەکان




