٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێکی کورد: ئەگەرتا سبەی لەگەڵ کوتلەکانی دیکە لەبارەی یاسای ھەڵبژاردن رێکنەکەوتن دەنگ بەو یاسایە نادەن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ لیژنەی کوتلە کوردیەکان لەگەڵ کوتلەکانی دیکە کۆدەبێتەوە لەبارەی یاسای ھەڵبژارد و ئەگەر تاسبەی نەگەیشتنە ھیچ رێکەوتنێک ئەستەمە دەنگ بەو یاسایە بدەن.

ئازاد ئەبوبەکر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ ئەو شاندەی دوێنێ لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی ھەرێم و نوێنەرانی کورد لەبەغدا پێکھاتووە لە بەغدا لەگەڵ کوتلەکانی دیکە لەبارەی تێبینی کورد لە سەر یاسای ھەڵبژاردنەکان کۆدەبێتەوە ،بەڵام ئەگەر تا سبەی نەگەنە ھیچ رێکەوتێک ئەستمە ئێمە دەنگ بەو یاسایە بدەین.

ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی: ئەگەر داواکاری ئێمە لە یاسای ھەڵبژاردن لە بەرچاو نەگیرێ دەنگی پێنادەین، چونکە ناکرێت دەنگ بەیاسایەک بدەین کە لە بەرژوەندی کورد دانەبێت.

ئەبوبەکر راشیگەیاند: ئەو لیژنەیە ئەمڕۆ تاسبەی بەردەوام گفتوگۆ لەگەڵ کوتلەکانی دیکە دەکات لەبارەی ئەو یاسایە وبڕیارە سبەی پەرلەمان ئەو یاسایە بخاتە دەنگدان و ئەو کات دیار دەبێت ئایە تێبینیەکانی ئێمە لەبەر چاودەگیرێت یاخود بەبێ کورد دەنگی لەسەر دەدرێت.

دوێنێ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی کورد لەبەغدا کۆبووە و بڕیاردرا لیژنەیەک لە نوێنەرەی ھەموو کوتلە کوردیەکان پێکبێت بۆئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ کوتلەکانی دیکە بکات لەبارەی یاسای ھەڵبژاردن و تێبینیەکانی کورد لەو یاسایەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار