٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حوسێن کاکل: ئەگەری زۆر ھەیە ئەمڕۆ ناوی مامۆستایان بۆ دامەزراندن رابگەینن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ بەرێوه‌بەری ئاماری ھەولێر ئاشکرای کرد، ھەموو کارەکانیان تەواو کردووە و چاوەرێی بەرێوه‌بەره‌کانی پەروەردەی سۆران و چۆمان ده‌کەن بۆ ئەوەی ناوەکان رابگەینن.

حوسێن کاکل بەرێوه‌بەری ئاماری ھەولێر بەkdp.infoراگەیاند: ھەموو کارەکانی راگەیاندنی ناوی مامۆستایانی سنوری ھەولێر تەواو بووە، بەڵام تاوەکو ئێسته‌ بەرێوه‌بەره‌کانی ھەردوو پەروەردەی سۆران و چۆمان ئامادە نەبوونە، بۆیە ئەگەر تاوەکو ئێوارە ئامادەبن، ناوەکان رادەگەینن، بەڵام ئەگەر ئامادە نەبن ده‌کەوێتە سبەی.

حوسێن کاکل گوتیشی: ھەر کاتێک بەرێوه‌بەره‌کان ئامادەبوون لە گەڵیان کۆدەبنەوە لە بارەی راگەیاندنی ناوەکان و دواتر رایدەگەینن .

ناوبراو راشیگەیاند: ئەولەویەت بۆ دەرچووانی ناو قەزاکان و کۆلیژی پەروەردە و بونیاتە، بەڵام ئەگەر ئەمانە نەبوو، دەرچووی بەشەکانی دیکە دادەمەزرێن،

لە سەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان 883مامۆستا لە سنوری ھەولێر داده‌مەزرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار