فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا خرایه ژێر كۆنتڕۆڵی نووسینگه‌ی نوری مالكی

ئه‌ندامیكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشکرای کرد فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غداد خراوه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه و ئه‌وه‌ش جێگای مه‌ترسییه و ئه‌نجومه‌نی نوینه‌ران له‌و باره‌وه هه‌لویستی ده‌بێت.
مه‌هدی حاجی عیسا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 8/7/2012 به ماڵپه‌ڕی KDP ڕاگه‌یاند: "ئێستا ئاگادار كراینه‌وه كه فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غداد خراوه‌ته ژێر كۆنترۆڵی نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكه‌وه، كه له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د مالیكییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش جێگای مه‌ترسییه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران گوتی :" ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌و بابه‌ته هه‌لوێستی هه‌بێت، چونكه پرسیاری زۆر هه‌ڵده‌گرێت به‌تایبه‌تی ئه‌و بابه‌ته‌ی كه گوایه له‌و فڕۆکه‌خانه‌یه‌وه هاوکاریی بۆ رژێمه‌كه‌ی به‌شارئه‌سه‌د ڕه‌وانه ده‌کرێت، وێرای ئه‌وه‌ش ئه‌و فرۆكه‌خانه‌یه نێوده‌وڵه‌تییه و نابێت له‌ژێر كۆنترۆڵی لایه‌نێكی سیاسی‌دا بێت ".




