پێشمه‌رگه هۆشداری توند ده‌داته به‌غدا

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری توند ده‌داته حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی جوڵه‌پێكردنی سوپا بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان و داواشی لێده‌كات چه‌ند هێزێك له‌و ناوچانه بكشێنێته‌وه.
جه‌بار یاوه‌ر له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت" هۆشداری داوه‌ته حكومه‌تی عێراق له‌ده‌ره‌نجامه‌كانی بیركردنه‌وه له پێشڕه‌ویكردنی هێزی سه‌ربازی بۆ ناو شاری كه‌ركوك.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه له كۆبونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌ربازی و حكومه‌تی عێراق پێیان راگه‌یاندوون كه ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌تایبه‌ت كه‌ركوك بارودۆخێكی تایه‌تی هه‌یه‌و ده‌بێت حكومه‌تی عێراق ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرێت و پێشوازی له هیچ هێزێكی سه‌ربازی و پێكهاته‌ی سه‌ربازی ناكه‌ن به‌ره‌و ناو شاری كه‌ركوك ببرێن چونكه لایه‌نی ئه‌منی له‌لایه‌ن پۆلیسی كه‌ركوكه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
یاوه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه ئه‌وان قبوڵی ناكه‌ن هیچ هێزێكی سوپای عێراقی به‌ره‌و ناوشاری كه‌ركوك بجوڵێنرێت و دا‌واشیان له حكومه‌تی عێراق كردووه چه‌ند هێزێك له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان بكشێنێته‌وه.
رونیشی كرده‌وه ئه‌و هێزانه‌ی داویان كردوو بكشێنرێته‌وه بریتین له (كه‌تیبه‌ی مه‌دفه‌عی مه‌یدان له پارێزگای دیاله، كه‌تیبه‌ی مه‌دفه‌عی له ناوچه‌ی ریازی باشوری كه‌ركوك، فه‌وجێكی سه‌ربازی ته‌واو له قه‌زای شنگار) .




