لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن: پێكه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت له حكوومه‌ت به‌شدار ده‌بین

ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی هه‌ر سێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنی كۆبوونه‌وه، له دوای كۆبوونه‌وه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بیر‌و بۆچوونه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌نجامه كۆتاییه‌كانی هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی به‌شداریكردن له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت.
نوێنه‌رانى لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن ڕایانگه‌یاند كه‌ئه‌وان پێكه‌وه وه‌كو شه‌ریك له كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمىكوردستاندا به‌شدارى ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌باره‌ى ئه‌نجامى كۆتایىهه‌ڵبژاردنیش ڕایانگه‌یاند كه تانه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كه هه‌یه وچاوه‌ڕێى وه‌ڵامی كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن بۆئه‌و سكاڵایانه‌ى كه پێشكه‌شیانكردووه.




