٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕیارە سبەی ناوی مامۆستایان بۆ دامەزراند رابگەیندرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری ئاماری ھەولێر ئاشکرایکرد، بریارە سبەی ناوی مامۆستایانی سنوری  ھەولێر بۆ دامەزراندن رابگەیندرێت و ئەولەویەتیش بۆ دەرچوانی کۆلیژی پەروەردە و بونیاتە.

حوسێن کاکل بەرێوبەری ئاماری ھەولێر بەkdp.infoراگەیاند: بڕیارە سبەی ناوی مامۆستایانی سنوری ھەولێر بۆ دامەزراندن رابگەیندرێت، ئەگەر ھیچ گرفتێک نەبێت، بەڵام ئەگەر نەتوانرا ده‌کەوێتە رۆژی دووشەممە.

حوسێن کاکل گوتیشی: بڕیارە سبەی بەرێوبەری پەروەردەی ھەولێر سەردانیان بکات، بۆئەوەی ناوی مامۆستایانیان رادەست بکەن بۆ راگەیاندنی.

حوسێن کاک راشیگەیاند: ئەولەویەت بۆ دەرچوانی ناو قەزاکانە تایبەت دەرچوانی کولیژی پەروەردە و بونیات، چونکە تاوەکو دەرچوانی ئەم دوو کۆلیژە ھەبێت ئەوانەی تر نابنە مامۆستا.

بڕیارە بۆ ئەمساڵ نزیکەی ھەزار مامۆستا لەسنوری ھەولێر لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە دابمەزرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار