٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەبۆنەی رۆژی جیھانی مامۆستایان یەکێتی مامۆستایان کوردستان ھەڵمەتیکی خوێن بەخشینی دەست پێکرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئاشکرایکرد، بەبۆنەی رۆژی جیھانی مامۆستایان ، یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ھەڵمەتێکی خوێن بەخشینی بۆ نەخۆشانی تالاسیما لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان دەستپێکرد.

ئەحمەد گەرمیانی بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان  بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ کە رۆژی جیھانی مامۆستایانە یەکێتی مامۆستایانی بە بۆنەی ئەم رۆژە ھەڵمەتێکی خوێن بەخشینی دەستپێکرد ،کە چەندین مامۆستا لە شاری ھەولێر بەشداریان لەو ھەڵمەتە کرد.

ئەحمەد گەرمیانی گوتیشی:سبەش رۆژی مامۆستایانی کوردستانە، بۆیە بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لەھەموو مامۆستایانی کوردستان ده‌کەین و داوایان لێ ده‌کەین لە ھەموو شارو شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان بەشداری ئەم ھەڵمەتەی خوێن بەخشین بکەن.

گەرمیانی رونیشیکرده‌وە، مەبەست لە ھەڵمەتی خوێن بەخشی ئەوەیە کە مامۆستا نەک تەنھا لە بواری پەروەردە خزمەت دەکه‌ن ، بەڵکو خزمەتی ھەموو مرۆڤەکان دەکات کە بەخشینی خوێن بە نەخۆشەکانی تالاسیما باشتری خزمەتە بە مرۆڤ.

هەواڵی پەیوەندیدار