لە موسڵ دوو رۆژنامەنوسی کەناڵی شەرقیە تیرۆرکران

موسڵ تایبەت بەKDP.info/ ئەمڕۆ لە شاری موسڵ دوو رۆژنامەنوسی کەناڵی شەرقیە لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو تیرۆرکران.
سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ چەند چەکدارێکی نەناسراو لە گەرەکی سرنجخانەی شاری موسڵ دەسترێژی گولەیان لە رۆژنامەنوسان محەمەد غانم وکەریم محەمەد کە پەیامنێر و وێنەگری کەناڵی شەرقیەن کردووە، لەئاکامدا گیانیان لەدەستداوە.
سەعید مەموزینی گوتیشی:تەنھا لەماوەی ھەفتەی رابردو لە شاری موسڵ 10کەس رفیندراون وتاوەکو ئێستاش ھێزە ئەمنیەکان بەدوایان دەگرێن نەیاندۆزیونەتەوە.
مەموزینی رونیشیکردهوە، رەوشی ئەمنی پارێزگای موسڵ زۆر ئالۆزە و تاوەکو ئێستاش رۆژانە تەقینەوە ئەنجامدەدرێت و خەڵکی سڤیل دەکوژرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد،لەسەرتای پرۆسەی ئازادی عێراق لە ساڵی 2003تاوەکو ئێستا 20رۆژنامەنوس کوژراون و ژمارەیک لەو رۆژنامەنووسانە کوردن.




