٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانتارێکی کورد: کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی ھەرێم و نوێنەرانی کورد لەبەغدا ئیجابی بوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستان ئاشکرایکرد، کۆبوونەوەی نوێنەرانی کورد لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئیجابی بوو و بڕیار درا لیژنەیەک پێکبێت و لەگەڵ کوتلەکانی دیکە کۆبێتەوە لەبارەی تێبینیەکانی کورد لەسەر پڕۆژە یاسای ھەلبژاردن.

د.مەحمود عوسمان ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەرلیستی ھاوپەیمانی کورستانی بەkdp.infoراگەیاند: کۆبوونەوەی ئێمەی نوێنەرانی کوردلە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کورد ئیجابی بوو و ھەموو کوتلەکان بەشداربوون و تێدا گفتوگۆ لەبارەی ھەردوو پرۆژە یاسای ھەلبژاردن و بودجەی عێراق کراو ھەر کەسەو رای خۆی لەبارەی ئەو دوو پرۆژە یاسایە خستە روو.

د.مەحمود عوسمان گوتیشی: ھەر لە کۆبوونەوەکەدا وەزیرەکان باسیان لە بودجە کرد کە بودجەیەکی زۆر گەورەیە و رێژەکەی ھەرێمی کوردستان کەمە ١٠.٣% و بەشێکی زۆری بۆ نەفەقاتی سیادی وحاکیمە و لایەنی ئەمنی دانراوە و ئێمەش چەند تێبینیمان لەسەری ھەبوو و داوامان کرد وەزیرەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران باسی لێوە بکەن و ھەرێمی کوردستانیش لەو بارەیەوە دانیشتن لەگەڵ بەغدا بکەت، چونکە لیژنەی ھاوبەشی دارایی لە نێوان ھەردوو لا ھەیە بۆیە ئەمانە ھەمووی باس کران.

عوسمان رونیشیکرده‌وە، بڕیاردرا کۆمیتەیەک پێکبێت لە نوێنەرانی ھەموو کوتلەکان بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنەکان تبینی کورد لەبارەی پرۆژە یاسای ھەلبژاردن لەگەڵ لایەنەکان گفتوگۆبکەن، کەبڕیارە رۆژی دووشەممە دەنگی لەسەر بدرێت.

ئەو پەرلەمانتارەی کورد کە خۆی بەشداربوو لە کۆبوونەوەکە راشیگەیاند: ھەمووکوتلەکان لەکۆبوونەوەکە بەشداربوون و بۆچوونەکان لەیەک نزیک بوون، بەڵام بەداخەوە پێویستە لەبەغداش دانیشتن بکەن و پێکەوە بن وھەماھەنگی ھەبێت لە نێوانیان، سەرەڕای ئەمەش  کۆبوونەوەکە لەکەش و ھەوایەکی ئارام بەرێوە چوو.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە چەندین تێبینمان لەسەر یاسای ھەلبژاردن ھەیە، لەوانەش کورسی قەرەبوو و ھەلبژاردن فرە بازنەیی بێت، بەڵام ئەگەر ئەو تێبینیانەی ئێمە لەبەر چاونەگیرێت ئێمە پێی رازی نابین وھەڵوێستی خۆمان ئەوکات رادەگەینین.

هەواڵی پەیوەندیدار