حه‌مید عادل: له عێراقدا زیندانی نهێنی هه‌یه كه ڕاسته‌وخۆ مالیكی سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌كات مالیكی نایه‌وێت بێته ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و پۆسته ئه‌منییه‌كانیشی خستۆته ژێر كۆنترۆڵی خۆیه‌وه.
حه‌مید عادل یه‌زدان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ سایتی kdp ئاماژه به‌وه‌ده‌كات به‌پێی ده‌ستوری عێراقی هه‌ر 25 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌توانن واژۆ بۆ لێپرسینه‌وه له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبكه‌نه‌وه ،دوای كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیران له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكات.
ناوبراو گوتی : " به‌پێی یاسا دوای ئه‌و ماوه‌یه 63 ئه‌ندام ده‌توانن واژۆ بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و رێژه‌یه له‌كاتی ده‌نگدان گه‌یشته 50+1 ئه‌وه متمانه له‌سه‌رۆك وه‌زیران وه‌رده‌گیرێته‌وه".
گوتیشی :" به‌داخه‌وه مالیكی نایه‌ته په‌رله‌مان و په‌رله‌مانیش ده‌سه‌ڵاتی نییه ".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه لیواكانی (54و 56)ی سوپای عێراق خراونه‌ته ژێر ڕكێفی مالیكی و به‌ڵگه‌هه‌یه، زیندانی نهێنی له عێراق له‌ژێر كۆنترۆڵی مالیكی هه‌یه.




