عێراقیه: ئه‌یاد عه‌لاوی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ مالیكی ده‌كات

سه‌رچاوه‌یه‌ك له لیستی عێراقیه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ره‌زامه‌ند بێت سه‌رۆكی لیسته‌كه‌یان لێپرسینه‌وه له نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوه 8/7/ 2012 به ئاژانسی "واب"ی ڕاگه‌یاند ئه‌یاد عه‌لاوی كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ی تایبه‌تی سه باره‌ت به نوری مالیكی له‌لایه، ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆسیانه ڕووبه‌ڕوی مالیكی بكرێته‌وه ئه‌وه له‌زۆر بابه‌تدا گه‌نده‌ڵی گه‌وره به‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیراندا ساخ ده‌بێته‌وه.
له‌م باره‌وه د.ڕه‌وه‌ز مه‌هدی خۆشناو به سایتی kdp راگه‌یاند ئه‌یاد عه‌لاوی تائێستاش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه و سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین لیسته له په‌رله‌مان بۆیه ده‌توانێت مالیكی ڕووبه‌ڕوی ئه‌و دۆسیانه بكاته‌وه. ناوبراو گوتیشی :"به‌ڵام ئه‌وه‌ی تائێستا ده‌یبینین ئه‌وه‌یه که نوری مالیکی له‌م كاته‌دا نیازی نییه بێته په‌رله‌مان".




