٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە بەغدا خۆپیشاندان بۆ رەتكردنەوەی موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران كرا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا – KDP.info/  لە بەغدا دەیان هاوڵاتی خۆپێشاندانیان بۆ رەتكردنەوەی موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران دەستپێكرد. لە مبارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە بەیانی ئەمڕۆ دەیان هاوڵاتی لە گۆڕەپانی تەحریری شاری بەغدا خۆپێشاندانیان دەستپێكرد و داوای رەتكردنەوەی مووچەی خانەنشینی پەرلەمانتارانیان دەكرد. جێگای ئاماژە بۆكردنە دوێنێ بەرەی دیالۆگی نیشتیمانی بەسەرۆكایەتی ساڵح موتڵەگ پاڵپشتی تەواوی بۆ خۆپێشاندانی ئەمڕۆ دەربڕی و ئاماژەی بەوەشكرد رێخستنەكانی بەشداری خۆپێشاندانەكە دەكەن. هاوكات موتڵەگ هۆشداری ئەوەشیدا هەڵوێستی توندتر دەگیرێتە بەر ئەگەر وەڵامی خۆپێشاندەران نەدرێتەوە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار