خۆپیشاندەرانی تونس سورن له هەڵوەشاندنەوەی حكوومەتی نەهزە

تونس- KDP.info / خۆپیشاندان لە تونس لە دژی حكوومەتی ئەو وڵاتە بەردەوامە و رۆژ بە رۆژیش فراوانتر دەبێت. ئۆپۆزسیۆنی تونس سووربوونی خۆیان لە سەر داوای دەست لە كاركێشانەوەی كابینەی حكوومەتەكەی پارتی نەهزە دووپاتكردەوە. لەو بارەیەوە بەرەی رزگاریی نیشتمانی تونس سووربوونی خۆی لە سەر داوای دەست لە كاركێشانەوەی حكوومەتەكەی نەهزەی ئیسلامی دوپاتكردەوە، بەتایبەتیش لە دوای ئاشكرابوونی چەند بەڵگەیەك كە تێوەگلانی وەزارەتی ناوخۆی تونس و بزوتنەوەی نەهزەی ئیسلامیی دەسەڵاتدار دەسەلمێنێت، لە تیرۆركردنی شوكری بەلعید كەسایەتی ناسراوی ئۆپۆزسیۆنی تونس. بەرەی رزگاریی نیشتمانی لەبەیاننامەیەكدا جەختیشی لەوەكردەوە كە چەند بەڵگەیەكی راست و دروستی لەسەر تێوەگلانی دامەزراوە حكوومییەكان و حزبی نەهزەر ئیسلامیی دەسەڵاتدار لە كردەوەی تیرۆریستی و تیرۆری سیاسییەوە دەستكەوتووە.




