٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە خۆپیشاندانەكانی میسردا 4 كەس كوژران و 44ی دیكەش برینداربوون

سەرچاوە: KDP.info

قاهیرە – kdp.info/  دوای ئەوەی لایەنگرانی ئیخوان موسلیمین بۆ دەربڕینی ناڕەزایی روویان كردە گۆڕەپانەكانی رابیعەی عەدەوی و مەیدانی تەحریر لە شاری قاهیرە؛ نەیارانی ئیخوان رووبەروویان بوونەوە و بەو هۆیەوە ژمارەیەك كەس كوژران و برینداربوون.

 سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە كە لە ئەنجامی توندوتیژییەكانی دوێنێی میسر 4 كەس كوژراون و 44 كەسی دیكەش برینداربوون. هەروەها پێگەی فەرمی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەر بە ئیخوانەكان داوای لە لایەنگرانی كردووە رۆژی یەكشەممە ئامادەی خۆپێشاندانێكی ملیۆنی بن لە سەرانسەری میسر.

هەواڵی پەیوەندیدار