گۆڕینی ناوی گوند و شارۆچكە و شارەكان لە توركیا

ئەنقەرە – KDP.info/ یەكێك لە بەندەكانی ناوەڕۆكی پاكێچی دیموكراتیبوون لە توركیا ئەوەیە كە ناوی گوند و شارۆچكە و شارەكەن لە سەر داوای دانیشتوانەكەن بگوڕدرێن. لەمبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی توركی بڵاویكردۆتەوە كە دوای راگەیاندنی پاكێچی دیموكراتیبوون لە توركیا، هەر كەسێك دەتوانیت بە داواكاریێك داوای گۆڕینی ناوی گوند، شارۆچكە و شاری خۆیان بكەن. هەروەها دانیشتوانی هەندێك ناوچەكانی وەك بیلەجیك، گورۆیماك و تیللۆ دەیانەوێت ناوی ناوچەكانیان بگۆڕن، بەڵام دانیشتوانی ریزە، گونەیس و ئەڤرەن و دوزئیچی نایانەوێ ناوی دەڤەركەیان بگۆڕن، ئەو ناوەی كە هەیە قەبوڵیانە.
سەلیم یاخچی سەرۆكی شارەوان بیلەجیك باسی گۆڕینی ناوی بیلەجیكی كرد و و گوتی ناوی شاری بیلەجیك لە ساڵی 1926لە ئەرتوگرول بۆ بیلەجیك گۆڕاوە. شوێنی شارەكەمان زۆر دێرین و كۆنە و بەر لەوەی ناوی ئەرتوگرولی بۆ بگەڕێنینەوە، دەمانەوێت لەمبارەیەوە ریفراندۆمێك لە ناو خەڵكدا ئەنجام بدەین، ئەمەش پشتگیریكردنی پرۆسەی دیموكراتیبوونە .
بۆ یەكەمجار ناوی شارۆچكەی بازید لە ساڵی 1926بووە كاراكۆسە و دواتر لە ساڵی 1938دا بوو بە ئاخری و ئەمەش ناوی ئەم شارۆچكەیە دۆخوبەیازیدە. شارێكی دیكە كە زۆر جار ناوی گۆڕدراوە، شاری بورسایە لە كاتی ئیمپراتۆری عوسمانیدا ناوی هوداڤەندیگار بووە، بەڵام دوای دامەزراندی كۆماری توركیا، لە ساڵی 1924دا ناوی بۆتە بورسا و تا ئێستهش ئەو ناوە لەسەر ئەو شارە هەرماوە.
ناوی شارۆچكەی نۆرشینی سەر بە شاری بێدلیس، ئێسته گورۆیماكە؛ بەڵام لە ساڵی 2009عەبدولڵا گول كاتی سەردانی شارۆچكەكەی كرد ناوی كوردی نۆرشین بەكارهێنا و محەمەد ئەمین ئۆزكان سەرۆكی شارەوانی گورۆیماك رایگەیاند كە دوای سەردانی سەركۆمار بۆ شارۆچكەكەمان، داوای لە حكوومەت كرد كە ناوی گورۆیماك بۆ نۆرشین بەگۆڕن؛ بەڵام تا ئێسته هیچ ئەنجامێكی نەبووە.
سەرۆكی شارەوانی راشیگەیاند كە جارێكی تر داوای گۆڕینی ناوی شارۆچكەمان لە حكوومەت دەكەین، بۆ ئەوەی ناوی نۆرشینی بۆ بگەرێندرێتەوە.
ناوی شارۆچكەی تیلۆ دوای دامەزراندی كۆماری توركیا بۆتە ئایدینلار. ئەم شارۆچكەیە سەر بە شاری سێرتە و مەسعود مەمدوه ئۆخلوی سەرۆكی شارەوانی ئەم شارۆچكەیە رایگەیاند كە زۆر جار داوایان لە پەرلەمانی توركیا كردووە كە ناوی تیللۆ بۆ شارۆچكەمان بگەڕێندرێتەوە، بەڵام تا ئێستا ھیچ وڵامێكی داواكاریەكەمان نەبووە.
هەروەها لە باكووری توركیاش هەندێك لە شارۆچكەكان داوای گۆڕینی ناوی شارۆچكەكەیان دەكەن وەك شارۆچكەی گونەیسوی سەر بە شاری ریزە. ئەحمەد میندەر سەرۆكی شارەوانی گونەیسو بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆلو رایگەیاند ئێمە داوا دەكەین ناوی پۆتامیا لە شارۆچكەكەمان بنرێت.
لە لایەكی دیكەوە، دانیشتوانی شاری ریزە رازی نینن ناوی لازستان بۆ شارۆچكەكەیان بگەڕێتەوە كە پێش دامەزراندنی كۆماری توركیا ناوی شاری ریزە لازیستان بووە، بەڵام ئێستا بە فەرمی ریزەیە و دانیشتوانەكانی رازی نین ناوی شارۆچكەكەیان بگۆڕدرێت.
لە توركیا دانیشتوانی سێ شار بە گۆڕینی ناوی شارەكەیان دڵخۆشن ئەوانیش شارەكانی خازی عەنتەب، قەهرەمان ماراش و شانلی ئورفایە كە دوای جەنگی جیهانی یەكەم بەهۆی بەرگری خەلكی ئەم شارانە، حكومەتی توركیا وەك خەلاتێك وشەیەكی بۆ ناوی شارەكانیان زیادكردووە بۆ نموونە ناوی شاری ئەنتەپ بوو بە غازی ئەنتەب، ئورفا بوو بە شانلی ئورفا و مەرەش بوو بە قەهرەمان ماراش.




