٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دووەمین پاكێجی دیموكراتیزەكردنی توركیا بەرێوەیە

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆل- KDP.info/   دوای ئاشكراكردنی پاكێجی دیموكراتیزەكردنی توركیا لە لایەن سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتەوە، پێكهاتەكانی توركیا بە تایبەتی كورد و مەسیحی و عەلەوییەكان رەخنەی توندیان ئاراستەی حكومەت كرد و رایانگەیاند كە ئەو پاكێجی وەڵامدەرەوەی داواكارییەكانی ئەوان نییە و دەبێت حكوومەت پاكێجێكی دیكە ئامادەبكات.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی رۆتاخەبەر بڵاویكردەوە كە هەر چەند پێكهاتەكانی توركیا رەخنە لە پاكێجی یەكەمی دیموكراتیزەكردنی توركیا ده‌گرن و دوای ئامادەكردنی پاكێجێكی دیكە دەكەن، بەڵام حكوومەت بەر لەوەی ئەو پێكهاتانە داوای لێبكەن، دەستی بە ئامادەكاری بۆ ئامادەكردنی پاكێجێكی دیكە كردووە.

بە پێی ئەو زانیارییانە كە بە دەست رۆتاخەبەر گەیشتووه‌، حكوومەت لە دووەمین پاكێجی دیموكراتیزەكردنی توركیادا هەوڵ بۆ دەركردنی پرۆژە یاسای لێبووردنی گشتی دەدات و بە پێی ئامادەكارییە سەرەتاییەكان 40 هەزار كەس لەو پرۆژە یاسایە سودمەند دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار