٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بورهان قوزو: پەروەردە بە زمانی كوردی توركیا دابه‌ش دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/   سەرۆكی كۆمیسیۆنی دەستوری بنەڕەتی توركیا بورهان قوزو رەخنەی لە بڕیاری ئازادكردنی پەروەردە بە زمانی زگماكی لە قوتابخانە تایبەتییەكانی توركیا كرد و ئەو بڕیارەی بە بڕیارێكی مەترسیدار بۆ سەر توركیا لە قەڵەم دا.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاویكردەوە كە سەرۆكی كۆمیسیۆنی دەستوری بنەڕەتی توركیا بورهان قوزو رایگەیاندووە بڕیاری سەربەست كردنی پەروەردە بە زمانی كوردی لە قوتابخانە تایبەتییەكانی توركیادا بڕیارێكی مەترسیدارە بۆ یەكێتی توركیا و دەبێتە زەمینە خۆشكەر بۆ پارچە كردنی توركیا.

قوزو هەروەها ئاشكرای كردووە كە توركیا خاوەن زمانی رەسمییە، بۆیە بەكارهێنانی زمانی دیكە لە توركیا دەبێتە هۆكاری تێكدانی باری ئەمنی وڵات و لە كۆتاییشدا دەبێتە هۆكاری دابه‌شكردنی توركیا بۆیە پێویستە حكوومەت ئەو بڕیارە هەڵبوەشێنێتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار