٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دانیشتنی دادگا لە سەر دۆزی كەجەكە

سەرچاوە: KDP.info

 ئەستەنبۆل- KDP.info/ لە چوارچێوەی دۆزی (كەجەكە)دا كە بە هۆیەوە 94 كەس گیراون و 205 كەسیش وەكو گۆمانبار لێپرسینەوەیان لەگەڵیاندا دەكرێت، دوێنێ دادگای باڵا سزای گرانی ژمارە 15ی ئیستەنبۆل 15مین دانیشتنی خۆی سازكرد.

لەمبارەیەوە ئاژانسی ئانادۆڵی توركی بڵاویكردەوە كە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا سەرەڕای سەرۆكی پێشووی بەدەپەی پارێزگای ئیستەنبۆڵ  مستەفا ئاوجی، نووسەر راغێب زاراقولۆ و جیهان دەنیز زاراقوڵۆ 82 گیراو و شەش گومان لێکراو ئامادەبوون.

وەرگێڕێكی كوردیش كە لە لایەن كۆمیسۆنی دادوەرییەوە دەستنیشان كرابوو بەشداری لە دانیشتنی دادگا كرد.

فەرەمەز ئەركان لە میانی چەند گوتەیەكی خۆیدا كە لە لایەن وەرگێڕەوە وەردەگێڕدران  گوتی:  زمان مافێكی سروشتی هەر كەسە، ئەگەر زمانی دایك و پەروەردە بە زمانی دایكی نەبێت مرۆڤ ناتوانێت لە ژیانی خۆیدا سەركەوتوو بێت و ئەگەر زمان نەبێت مرۆڤ ناتوانێت خۆی بناسێنێت.

ئەركان رایگەیاند: نەتەنیا لە بواری زماندا، بەڵكو لە بوارەكانی دیكەیشدا دەوڵەت هەموو نرخەكانی گەلی كوردی کردۆتە قوربانی ناسنامەی توركی.

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار