٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانتارێكی بەدەپە: سەرۆك وەزیران دەستوری نوێی بەلاوە ناوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە – KDP.info/ پەرلەمانتارێكی بەدەپە دەڵێت: سەرۆك وەزیران نوقمی قوڕ بووە و دەستوری نویێ بەلاوە ناوە و جەهەپە و مەهەپە دەكاتە بیانوو. بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ ئاڵتان تان ئەندام پەرلەمانی بەدەپە گوتی سەرۆك وەزیران نوقمی قوڕ بووە، دەستوری نوێی پشتگوێ خستووە، پارتی جەهەپە و مەھەپەی كردۆتە بیانوو.

تان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەی دامەزراندنی مامۆستایانی زمانی كوردی گوتی دەرچووانی زمانی كوردی كە نزیكەی 900دەرچوون و تائێستە دانەمەزراون، چاوەڕوانی دامەزراندن دەكەن لە بوارەكەیاندا.

هەروەها گوتی بەرپرسانی حكوومەت چەندین جار بەڵێنی دامەزراندنی دەرچووانی زمانی كوردیان داوە، بەڵام بەڵێنەكانیان جێبەجێ نەكردووە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەدا، كاتێ حكوومەت دەچەقێت پاكێجێك ئاشكرا دەكات، دوای ماوەیەكیش سەرجەم داواكاریەكانمان پشتگوێ دەخرێن و ناوەڕۆكی پاكێجەكەش بەتاڵ دەبێتەوە.

 تان گوتی، تكایە تۆزیك جدیەت بنوێنن و پابەندی بەڵێنەكانتان بن.

 لە وەڵامی پرسیارێكی ڕۆژنامەنووساندا سەبارەت بەلابردنی سوێندی تورك لە خوێندنگاكان و خوێندنی زمانی دایك لە خوێندنگا تایبەتەكاندا، تان گوتی خوێندنی زمانی دایك لە خوێندنگا تایبەتیەكاندا هەنگاوێكی باشە، بەڵام بەپێی پێویست نیە.

لەبارەی خۆلادانی سەرۆك وەزیران لە ئامادەكردنی دەستوری نوێ، تان گوتی سەرۆك وەزیران نوقمی قوڕ بووە، دەستووری نوێی بەلاوە ناوە، پارتی جەهەپە و مەهەپە دەكاتە بیانووی ئامادەنەكردنی گوایە لەگەڵ ئەوان پێكنایەن و بەشێكی بچوكی مافەكان دەخاتە بەردەم گەل، ئەگەر شەرم نەكەن ئەوا دەستوری ١٩٨٢ دەهێنن و دەیكەن بە ٢٠١٣ و دەیخەنە بەردەممان.

 

لەبارەی ڕەوانەكردنی سەربازیش بۆ سوریا، تان ئاماژەی بەوەدا وەك بەدەپە هەڵوێستی توندیان دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار