مۆڵەتدان بە چالاكییەكانی سوپای توركیا لە دەرەوەی سنور درێژ كرایەوە

ئەنقەرە – kdp.info/ پەرلەمانی توركیا جارێكیتر مۆڵەتی دایەوە سوپا بۆ ئەوەی لە دەرەوەی سنوور ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدات. بەپێی هەوالێكی ئەنادۆلی توركی پەرلەمانی توركیا پاش گفتوگۆ لەسەر بابەتی درێژكردنەوەی مۆڵەتدان بە سوپای توركیا بۆ چوونە دەرەوەی سنوور، بە زۆرینەی دەنگ مۆڵەتپێدانەكەی بۆ ماوەی ساڵێكیتر درێژ كردەوە.




