سەرچاوەیەک لە زانکۆی سۆران: کاندیدانی تواناسازی دەتوان لە زانکۆکانی دهۆک و کۆیە وسۆران کۆرسی زمان وەربگرن

هەولێر تایبەت بە KDP.info/ سەرچاوەیەک پێی راگەیاندنین کە سەنتەری زانکۆی سۆران بۆ زمانی ئینگلیزی بە باشترین شەش پرۆژەی فێربوونی زمانی ئینگلیزی دانراوە و هەروەها کاندیدەکانی توانسازی دەتوانن لە زانکی سۆران و دهۆک و کۆیە بۆ ماوەی شەش مانگ کۆرسی فێربوونی زمانی ئینگلیزی وەربگرن.
لەمبارەوە دکتۆر هاوڕێ مەنسوربەگ جێرگری سەرۆکی زانکۆی سۆران بە KDP.infoراگەیاند: سەنتەری زمانی ئنگلیزی زانکۆی سۆران CLAD، کە پار بە باشترین شەش پڕۆژەی هاوکاری نێودەوڵەتیی کە زانکۆیەکی بەریتانی لە گەڵ زانکۆیەکی دەرەوەی بەریتانیا ئەنجامی دابێت، دەستنیشان کرد، ئەمساڵیش متمانەی تەواوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی پێبەخشرا، بۆ مەشق و راهێنانی کاندیدانی توانا سازیی.
بەرنامەی تواناسازی ئاگادار دەکەین کە وەرزێکی نوێی خولی زمانی ئینگلیزی لە هەر سێ سێنتەری (زانکۆی دهۆک، زانکۆی کۆیە، زانکۆی سۆران) دەستپێدەکات، ئەو کاندیدانەی بەرنامەی تواناسازی کە تا ئێستە سەفەریان نەکردووە و خولی زمانی ئینگلیزیان لە ناوەوەی وڵات وەرنەگرتووە، دەتوانن لە ڕێگای سایتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ناوی خۆیان تۆمار بکەن، لە یەکێک لەو سێنتەرانەی کە ئاماژەمان پێکردووە.
جێگەی ئاماژەپێکردنە کە پرۆژەی کۆرسەکانی زمانی ئینگلیزی لە ناوەوەی وڵات دەسپێشخەرییەکی سەرکەوتووی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییە، ئەم پرۆژەیە هەلی گونجاو دەرەخسێنێت بۆ کاندیدانی بەرنامەی تواناسازی کە بەر لە سەفەرکردنیان بۆ ماوەی (٦ مانگ) کۆرسی زمان وەربگرن و لەڕووی توانستی زمان و کەلتوورییەوە ئامادەبکرێن بۆ دەستپێکردنی خوێندن لە دەرەوەی وڵات.
هەروەها کاندیدەکان لە ناو کۆرسەکەدا هەلیان بۆ دەڕەخسێت کە بەشداری دوو تاقیکردنەوەی ستانداردی توانستی زمانی ئینگلیزی بکەن.




