نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له وه‌زیرى پیشه‌سازى و بازرگانى ده‌ره‌وه‌ى میسر و شاندێكى یاوه‌رى كرد

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3ى ئۆكتۆبه‌رى 2013 له هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مونیر فه‌خرى عه‌بدولنوور وه‌زیرى پیشه‌سازى و بازرگانیى ده‌ره‌وه‌ى میسر و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكى یه‌كێتیى گشتیى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازیى میسرى و كونسولى گشتیى میسرى له هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا چۆنیه‌تیى به‌ره‌وپێشبردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عیراق و میسر به‌گشتى و گرنگیدانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا له بواره‌كانى پیشه‌سازى و بازرگانیدا خرایه به‌ر باس و داكۆكیان له‌سه‌ر بایه‌خى ئه‌م په‌یوه‌ندییانه بۆ سوود و به‌رژوه‌ندیى هه‌رێمى كوردستان و عیراق و میسر كرده‌وه.
شاندى میسرى باسیان له به‌شداریكردنى كۆمپانیا و بانكه میسرییه‌كان له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنى هه‌رێمى كوردستان و عیراقدا كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر داوا و خواستى ووڵاته‌كه‌یان بۆ دامه‌زراندن و كردنه‌وه‌ى ناوچه‌یه‌كى بازرگانى و پیشه‌سازیى میسرى له هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به شێوه‌یه‌كى باشتر و كاراتر به‌شدارى له پرۆسه‌ى بنیاتنانه‌وه و په‌ره‌سه‌ندنى هه‌رێمى كوردستاندا بكه‌ن، به‌تایبه‌تیش له هه‌ردوو بوارى كشتو‌كاڵى و گه‌شتیاریدا.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازى له كار و به‌شداریى كۆمپانیا میسرییه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ببنه هاوبه‌ش و به‌شدارى كاراى پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخستنى هه‌رێمى كوردستان و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه به تایبه‌تى له بوارى گه‌شتیاریدا میسر ده‌توانێ هاوكارییه‌كى باشى هه‌رێمى كوردستان بكات و سوود له ئه‌زموون و سه‌ركه‌وتوویى كه‌رتى گه‌شتیاریى میسرى وه‌ربگرێت. هه‌روه‌ها هه‌موو هاوكارى و پشتگیرییه‌كى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانیا میسرییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
شاندى میسرى بۆ كردنه‌وه و به‌شداریكردن له پیشانگاى به‌روبوومى میسرى له هه‌ولێر سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه كه تیایدا زیاتر له (47) كۆمپانیاى میسرى به‌رهه‌مه‌كانیان نمایش ده‌كه‌ن و له‌مڕۆوه بۆ ماوه‌ى سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

|
|