ئاگادارییەك بۆ دانیشتوانی شاری سلێمانی

سلیمانی - KDP.info / پارێزگای سلێمانی، ئاگاداری هاووڵاتیان و دانیشتوانی شاری سلێمانی دەكات، لەچواچێوەی جێ بەجێ كردنی پرۆژەی ستراتیژی ماستەرپلانی هاوچۆی سلێمانی، تیمەكانی كۆمپانیای (دكتۆر بیرنەر) جێبەجێكاری ئەو پرۆژەیە، لە رۆژی 2013/10/7و بۆ ماوەی پێنج هەفتە لە ناوی شاری سلێمانیدا بەشێوەی راپرسی لە هاووڵاتیان هەڵدەستن بە كۆكردنەوەی داتا و زانیاری، بەتایبەت لە سەر شێوازی هاتوچۆ و ئاستی بەكارهێنانی ئۆتۆمبێل لە لایەن هاووڵاتیانەوە.
بۆیە داواتان لێدەكەین هاوكاری ئەو تیمانە بكەن و زانیاری دروستیان بدەنێ، بۆ ئەوەی ئەو تیمانە بتوانن داتای ورد كۆبكەنەوە، چونكە بەشێكی زۆری سەركەوتنی ئەو پرۆژەیە لە سەر ئەو داتایانە دەوهستێت كە لە هاووڵاتیانەوە وەردەگرێت.




