شه‌ڕ له نێوان گروپه‌کانی قاعیده و سوپای ئازاد به‌رده‌وامه

سوریا – KDP.info/ شه‌ڕو پێكدادانی نێوان سوپای ئازاد و گروپه ئیسلامیه‌كانی سه‌ر به قاعیده به‌رده‌وامه، هاوکات ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی داوا له رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات ره‌وشێکی ئارام بۆ تیمه پشكنه‌ره‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بڕه‌خسێنێت. ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی به‌شداری بووی جه‌نگی سوریا كرد پابه‌ندی بنه‌ماكانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بن . سه‌باره‌ت به كاری فریاگوزاری و داوای له رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌دیش كرد كه‌شێكی ئارام و پارێزراو بۆ ئه‌و تیمانه دروست بكات كه كاری هه‌ژماركردن و له‌ناوبردنی چه‌كه كیمیایه‌كان ده‌كه‌ن.که‌ناڵی ئه‌لعربیه بڵاویکرده‌وه که به‌شار جه‌عفه‌ری نوێنه‌ری سوریاش له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان پێشوازی له به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كرد و خۆشحاڵی خۆی له‌وه ده‌ربڕی كه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش دانی به هه‌بوونی تیرۆر له سوریا ناوه.له‌لایه‌کی دیکه‌وه پێكدادانی توند له نێوان سوپای سوریای ئازاد و چه‌كدارانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام له ئارادایه. شه‌ڕ له نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامه ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه هێرشی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن به‌رده‌وامه و له لایه‌كی دیكه‌وه.




