كەركوك: له دوو ته‌قینه‌وه‌دا 10 پۆلیس و هاووڵاتی كوژران و برینداربوون

سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەك شەممە 8/7/2012 له دوو ته‌قینه‌وه‌دا 10 پۆلیس و هاووڵاتی كوژران و برینداربوون، كه له نێو برینداره‌كاندا به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی عروبه هه‌یه.
لەمبارەیەشەوە به‌رپرسی راگه‌یاندنی ئاسایشی كه‌ركووك فه‌رهاد حمه عه‌لی به رووداوی راگه‌یاندووە كاتژمێر 8:10 به‌یانی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی قادسیه‌ی باشووری شاری كه‌ركووك له نزیك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی كه‌ركووك بۆمبێكی چێنراو به ئۆتۆمبێلی عه‌قید دلێر عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی عروبه ته‌قیه‌وه و له ئه‌نجامدا عه‌قید دلێر بریندار بووه و شوفێره‌كه‌ی كوژراوه و پاسه‌وانێكی دیكه‌شی برینداربووه.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی ئاسایشی كه‌ركووك راشیگه‌یاند ئۆتۆمبێله‌كه‌ی عه‌قید دلێر عه‌بدوڵڵا تێكشكاوه و زیانی ماددی زۆریش به ده‌وره‌به‌ری ته‌قینه‌وه‌كه كه‌وتووه.
جێگای باسە دوای رووداوه‌كه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه و ته‌رمه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی دادی پزیشكی كردووه و عه‌قید دلێر به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی عروبه و پاسه‌وانه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كراون به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی ئاسایشی كه‌ركووك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كاتژمێر 8:30 له گه‌ڕه‌كی دۆمیزی شاری كه‌ركووك بۆمبێكی دیكه به مه‌فه‌ره‌زه‌یه‌كی دیكەی پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركووك ته‌قیه‌وه و له ئه‌نجامدا 5 پۆلیس و 2 هاووڵاتی بریندار بوو.




