بەشیر ئاتالای: ئاكەپە سەركەوتنی باشی بە دەستهێنا

ئەنقەرە- KDP.info/ قۆردیناتۆری قۆناغی چارەسەری و جێگری سەرۆكوەزیری توركیا بەشیر ئاتالای رایگەیاند كە حكومەتی پارتی داد و گەشەپێدان بە هۆی پاكێجی دیموكراتیبوون و سیاسەتەكانی خۆی توانیویەتی سەركەوتنێكی باش بە دەستبهێنێت.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تورك تایم بڵاویكردەوە كە جێگری سەرۆك وەزیری توركیا بەشیر ئاتالای باسی قۆناغی ئەمڕۆی توركیا و پرۆسەی دیموكراتیزەكردنی توركیای كردووە و رایگەیاندووە كە ئەم قۆناغە زۆر قۆناغێكی ناسكە و لە قۆناغی بەمجۆرەدا دەبێت هەم سیاسەت بكەی و هەم خۆت بەهێزتر بكەی.
بەشیر ئاتالای گوتی: كە حكوومەتی ئاكەپە توانیویەتی سوود لە ناسكبوونی قۆناغی ئەمڕۆی توركیا وەربگرێت و سیاسەتێكی سەردەمیانە پەیڕەو بكات.
ناوبراو ئاماژەی بەوە داوە كە ئاكەپە بە ئامادە كردنی پاكێجی دیموكراتیبوونی توركیا هێزی سیاسی و كۆمەڵایەتی خۆی زۆرتر كردووە و رێگای بۆ سیاسەتێكی نوێ سەردەمیانە خۆش كرد و ئەمەیش گەورەترین دەستكەوتە بۆ ئاكەپە.




