سەعدوڵڵا ئەرگین: سەرقاڵی ئامادەكردنی هەنگاوی دیكەین

ئەنقەرە- KDP.info/ دوای ئاشكراكردنی پاكێجی دیموكراتیبوونی توركیا پارت و لایەنە سیاسییەكانی ئەو وڵاتە رەخنەی جیاجیایان ئاراستەی حكوومەت و ناوەڕۆكی ئەو پاكێجە كرد و رۆژی چوارشەممە وەزیری دادی توركیا لە وەڵامی ئەو رەخنانەدا گوتی: ژمارەیەك لە رەخنەكان ئیجابین و حكوومەت گرنگیان پێدەدات.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی بڵاویكردەوە كە وەزیر دادی توركیا سەعدوڵڵا ئەرگین رایگەیاندووە كە حكوومەت بە مەبەستی وەڵامدانەوەی داواكارییەكانی رای گشتی دەستی بە ئامادەكردنی هەنگاوی دیكە كردووە.
ئەرگین گوتی: ئێمە وەكو حكوومەت دەستمان بە هەموار كردنەوەی پاكێجی دیموكراتیبوون و ئامادەكردنی هەنگاوی دیكە كردووە و جێبەجێ كردنی هەندێك لەو هەنگاوانە پێویستیان بە كڕیار و كردەوە هەیە و هەندێكی دیكەیشیان پێویستیان بە گۆڕینی یاساكان هەیە.
ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە كردووە كە بەشێكی رەخنە ئیجابییەكان لە لایەن حكوومەتەوە گفتوگۆیان لە سەر دەكرێت و رەنگە بۆ سەرخستنی ئەو قۆناغە حكوومەت سوود لەو رەخنانە وەربگرێت.




