٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

قوتابخانەكانی گولەن دەست بە پەروەردەی كوردی دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر- KDP.info/  دوابەدوای راگەیاندنی پاكێجی دیموكراتیبوونی توركیا لە لایەن سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتەوە، رۆژی چوارشەممە جێگری ده‌سته‌ی نووسەر و رۆژنامەنووسانی توركیا جەمال ئوشاق رایگەیاند كە گروپی خزمەت  فەتحوڵلا گولەن ئامادەكاری بۆ دەستپێكردنی پەروەردە بە زمانی كوردی دەكات.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە جێگری سەرۆكی ده‌سته‌ی نووسەر و رۆژنامەنووسانی توركیا كە گەورەترین رێكخراوی گروپی گولەنە لە توركیا، باسی ئامادەكارییەكانی ئەو گروپە بۆ دەستپێكردنی پەروەرەدە بە زمانی كوردی لە قوتابخانەكانی سەر بە گروپه‌که‌ كردووە.

جێگری سەرۆكی ده‌سته‌ی نووسەر و رۆژنامەنووسانی توركیا جەمال ئوشاق گوتی:  دوای پەسەند كردنی پاكێجی دیموكراتیبوون لە لایەن پەرلەمانی توركیاوە، لە قوتابخانەكانی سەر بە گروپ دەست بە پەروەردە بە زمانی كوردی دەكرێت و بۆ ئەم مەبەستەیش ئامادەكاری پێویست كراون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار