٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هاكپار: بەو پاكێجە پرسی كورد چارەسەر ناكرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info    /  جێگری سەرۆكی پارت ماف و ئازادی (هاكپار) بایرام بۆزیەل سەبارەت بە پاكێجی دیموكراتیبوونی توركیا رایگەیاند كە ئێمە وەكو هاكپار پێمان وایە ئەو پاكێجە پاكێجێكی باشە، بەڵام ناتوانێت پرسی كورد چارەسەر بكات.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەر كوردی بڵاویكردەوە كە جێگری سەرۆكی هاكپار بایرام بۆزیەل رایگەیاند كە سەرۆك وەزیری توركیا راگەیاندنی پاكێجی دیموكراتیبوونی توركیای بە هەنگاوێكی مێژوویی وەسف كردووە، راستە ئەو پاكێجە تا رادەیەك مێژوویی و ئیجابییە، بەڵام ناتوانێت وەڵامی داواكارییەكانی گەلی كورد بداتەوە.

بۆزیەل ئاماژەی بەوەداوە كە پرسی كورد پرسێكی ئاڵۆزە و هیچ كات بەمجۆرە پاكێجانە چارەسەر ناكرێت و چارەسەركردنی ئەو پرسە پێویستی بە گۆڕانكاری گرنگ و هەمەلایەنە هەیە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار