٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانی كۆریای باشوور كۆمەڵكوژییەكانی دژ بەكوردی بەجینۆساید ناساند

سەرچاوە: KDP.info

بەغداد - KDP.info/ پەرلەمانی كۆریای باشوور كۆمەڵكوژییەكانی رژێمی بەعسی دژ بەكورد بەجینۆساید ناساند و نوێنەرێكی كوردیش لەپەرلەمانی عێراق داوا دەكات وەك دۆكۆمێنتێكی فەڕمی بناسێنرێ لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە.

رۆژی یەكی تشرینی یەكەمی 2013 دوای سەردانی پەرلەمانتار ئەشواق جاف بۆ سەفارەتی كۆریای باشوور لەشاری بەغدای پایتەختی عێراق، بڕیاری بەجینۆسایدناساندنی گۆڕەبەكۆمەڵەكانی ئەنفالی بینی لەو سەفارەتە، ئەمڕۆ بەكۆكردنەوەی 52 واژۆی پەرلەمانتارانی عێراق ئەو بڕیارەی خشتە ناوكارەكانی كۆبوونەوەی 2ی تشرینی دووەمی 2013ەوە.

ئەشواق جاف، ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤی عێراق لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە KDP.infoی راگه‌یاند : ئەمڕۆ 2ی تشرینی یەكەم، لەناو هۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەكۆبوونەوەی ژمارە 24یدا بڕیاری ئەنجوومەنی نیشتیمانی (پەرلەمان)ی كۆریای باشوورم خوێندەوە لەبارەی بەجینۆساید ناساندنی قوربانیانی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی عێراق كە رژێمی بەعس لە پرۆسەی ئەنفالدا دژ بەنەتەوەی كوردی ئەنجامدابوو.

ئەوەشی گوت، دوامكرد لە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە یەكەم ئەو بڕیارەی پەرلەمانی كۆریای باشوور بە دۆكۆمێنتێكی فەڕمی هەژمار بكرێ بۆ پەرلەمانی عێراقی و بیپارێزێ وەكو دۆكۆمێنتێكی فەڕمی.

لەدوای ئەوەی دوێنێ 1ی تشرینی یەكەمی 2013 سەردانی سەفارەتی كۆریای باشوورم كرد لەشاری بەغداد و بینیم كە پەرلەمانی ئەو وڵاتە بڕیاریداوە بەجینۆسایدناساندنی لەبەرامبەر بەجینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژییەكانی رژێمی بەعس دژ بەگەلی كورد بۆ گەیاندنی سوپاسی هەموو گەلی كوردستان تێكڕا و بەتایبەت كەسوكار و خوشك و دایكی سەرجەم شەهیدانی گەلی كورد كەلەسەر دەستی بەعس گیانیان بەخشی بەئازادی، بەدەستنووسی خۆم كەنوێنەرێكی كوردم لەلیژنەی مافی مرۆڤ ئەو سوپاسە ئاراستەی گەل و پەرلەمانی كۆریای باشوور دەنووسم و دەنێرم.

25ی حوزەیرانی 2013 پەرلەمانی كۆریای باشوور گۆڕە بەكۆمەڵەكانی عێراقی لەشاڵاوەكانی ئەنفالدا دژ بەگەلی كورد پێكهاتوون كە رژێمی بەعس دژ بەگەلی كورد ئەنجامیدابوو بەتاوانی دژ بەمرۆڤایەتی و جینۆساید ناساندووە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار