٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە بڕیاری سەرۆک بارزانی پاسەوان بۆ پاراستنی گوندە شەبەک نشینەکانی پارێزگای موسڵ دادەمەزرێن

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ-تایبەت بەKDP.info/ سەرۆکی دەستەی راوێژکارانی شەبەک ئاشکرایکرد، بە بڕیاری به‌رێز مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پاسەوان بۆ پاراستنی گوندە شەبەک نشینه‌كانی سەر بە پارێزگای موسڵ دادەمەزرێن.

مەلا سالم شەبەک سەرۆکی دەستەی راوێژکارانی شەبەک بەkdp.infoراگەیاند: ھەرەشەکردن لە کوردانی شەبەکی پارێزگای موسڵ بەردەوامە و تاوەکو ئێستا 48کوردی شەبەک کوژراون و زیاتر لەھەزارو500ماڵیش ئاوارەی ناوچە کوردییەکان بوونە.

مەلا سالم شەبەک گوتیشی: ھەڕەشەی تیرۆرستان لە کوردانی شەبەک لە پارێزگای موسڵ بەردەوامە و پێش چەند رۆژێکیش موختارێکی کوردی شەبەک لە گەڕەکی تامیم لە موسڵ لە لایەن تیرۆرستان کوژرا.

سەرۆکی دەستەی راوێژکارانی شەبەک راشیگەیاند: داوامان لە حکوومەتی ناوەند و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانکردووە رێگا چارەیەک بۆ پاراستنی کوردی شەبەک بدۆزنەوە ، چونکە ژیانیان لە پارێزگای موسڵ لە مەترسیدایە.

شەبەک رونیشیکرده‌وە، بە بڕیاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ 30گوندی شەبەک 10تا15پاسەوانی شەبەک بۆ ھەر گوندێک لەسەر سلکی ئاسایش و ھێزی پێشمەرگە دادەمەزرێن بۆ پاراستنی گوندەکانی شەبەک کە بەردەوام ھەڕەشەی کوشتنیان لێ دەکرێت، کە ئەمەش جێگای خۆشحاڵی ھەموو کوردی شەبەکە لەپارێزگای موسڵ.

لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق لە ساڵی 2003وە تاوەکو ئێستا ھەزارو277کوردی شەبەک لەپارێزگای موسڵ لەسەر دەستی تیرۆرستان کوژراون.

ماوەیەک پێش ئێستاش گروپی تیرۆرستی  ئیسلامی عێراقی لە رێگای بەیاننامە ھەڕەشەی کۆمەڵکوژیان لە کوردانی شەبەک کرد، ئەگەر پارێزگای موسڵ بەجێنەھێڵن.

هەواڵی پەیوەندیدار