٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەنگ دان لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی حزبەکان دواخرا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ بڕیاربوو ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگ لەبارەی یاسای بودجەی حزبەکان بدات، بەڵام دواخرا بۆ کاتێکی دیکە.

د.رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: لەکارنامەی ئەمڕۆی کۆبوونەوه‌ی پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی حزبەکان ھەبوو، بەڵام داواکرا کاتی زیاتر بدرێت بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژە یاسایە زیاتر دەوڵەمەند بکرێت وھەندێک خالی لاوازی تێدایە تاوتوێ بکرێت، بۆیە سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریدا دەنگدان لەسەری دوابخرێت.

د.رزرگار گوتیشی: کوتلەکان لەبارەی خاڵە گرنگەکانی ئەو پرۆژە یاسایە گەیشتۆونەتە رێکەوتن و تەنھا چەند خالێک ماوە کە چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داھاتوو بخرێتە دەنگدانەوە.

ئەمەش لەکاتێک دایە دوێنێ د.رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: بڕیارە رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەبارەی یاسای بودجەی حزبەکان بدات وھەموو کوتلەکانیش لەمبارەیەوە گەیشتونەتە رێکەوتن.

هەواڵی پەیوەندیدار