٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەکۆبوونەوەی داھاتووی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی راپۆرتی کۆمسیۆنەکان پەسەند دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێكی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد ئاشکرایکر، لەکۆبوونەوەی داھاتووی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد راپۆرتی کۆمسیۆنەکان پەسەند دەکرێن.

غەفور مەخموری ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بەkdp.infoراگەیاند: بڕیارە ھەشتی ئەم مانگە لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کۆبێتەوە و تێدا راپۆرتی کۆمسیۆنەکان پەسەند بکات و رێژەی ئەندامانی ھەر چوار پارچەی کوردستانیش بۆ کۆنگرە دیاریدەکرێت، کەبڕیارە 600ئەندام بەشدار بن.

غەفور مەخموری گوتیشی: لە کۆبوونەوەی داھاتوو ئاشکرا دەبێت ھەر پارچەیەکی کوردستان چەند ئەندامی بەردەکه‌وێت و ھەروەھا بەرنامەی کاری کۆنگرەش دیاری دەکرێت.

بڕیارە رۆژی 25و26و27/11/2013کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بەبەشداری 600ئەندام لە ھەر چوار پارچەی کوردستان بەرێوە بچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار