کۆمسیۆن: تاوەکو ئێستا دواخستنی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێم یەکلایی نەبۆتەوە

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێریکۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکر، تاوەکو ئێستا دواخستنی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان یەکلایی نەبۆتەوە، بەڵام ئەگەری زۆر ھەیە دوابخرێت.
ھندرێن محەمەد ساڵح بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: ئاوەکو ئێستا ئامادەکاریان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان نەکردووە، بەڵًکو تەنھا کوتلەکان ناوی کاندیدەکانیان پێشکەشکردووە، بۆیە ئەستەمە بتوانن ئەو ھەڵبژاردنە لەو وادەییهی بۆ دیاریکراوە ئەنجام بدەن.
ھندرێن محەمەد ساڵح گوتیشی: تاوەکو ئێستا یەکلایی نەبۆتەوە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێم دوابخرێت، بەڵام ئەگەری زۆر ھەیە لەو کاتە ئەنجام نەدرێت.
ساڵح رونیشیکردهوە، ئێستاش کۆمسیۆن سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.




