٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دوائاماری جه‌نگی سوریا، زیاتر لە 115 هەزار كەس کوژراون

سەرچاوە: KDP.info

سوریا  – /KDP.info روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ، ئاماری جەنگی سوریای بڵاوكردەوە كە ماوەی 30 مانگە لەو وڵاتە بەردەوامە و دوا ئاماری كوژراوانی ئەو وڵاتەش، زیاتر لە 115 هەزار كەسە.روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ئامارێكی نوێدا بڵاویكردەوە: لەماوەی 30 مانگی شەڕی سوریا، 115 هەزار و 206 كەس كوژراون كە زیاتر لە 47 هەزاریان لە ریزی هێزەكانی رژێمی بەشار ئەسەد و 23 هەزار و 707ی دیكەیشیان چەكدارانی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەن.بەپێی ئامارەكە، لەو 47 هەزار كوژراوەی ریزەكانی رژێمی سوریا 28 هەزار و 804یان سەربازی سوپای رژێمی سوریا و 18 هەزار و 228یان لەوانەن كە لایەنگرنی رژێمن و چەكیان بۆ هەڵگرتووە، ئەمە جگەلە 174 كوژراوی دیكە كە سەربە حزبوڵای لوبنانن.لە ئامارەكەی روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ هاتووە كە لە سەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕشی سوریاوە 41 هەزار و 553 هاوڵاتیی مەدەنی كوژراون كە شەش هەزار و 87یان منداڵ و چوار هەزار و 79شیان ژنن.هەر لە شەڕی سوریا و بەگوێرەی ئامارەكە، دوو هەزار و 760 كەسی دیكە كوژراون كە ناناسرێنەوەو ناسنامەكانیان نەزانراوە. باسی لەوەشكردووە كە ئەو ئامارە دەستگیركراوەكانی نێو گرتووخانەكانی رژێمی سوریای تێدا نییە كە ژمارەیان بە دەیان هەزار كەس مەزەندە دەكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار