وه‌زیری خوێندنی باڵا: بۆ ئه‌مساڵی خوێندن زیاتر له 30 هه‌زار قوتابی وه‌رده‌گیرێن

هه‌ولێر – /KDP.info عەلی سەعید وه‌زیری خویندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاشکرای کرد که ئه‌مساڵ زیاتر لە 30 هەزار خوێندكار و قوتانی له زانکۆ و په‌یمانگا حکوومییه‌کان وه‌رده‌گیرین هه‌موو ئاماده‌کارییه‌ک له‌و باریه‌وه گیراوه‌ته‌به‌ر ، وەزیری خوێندنی باڵای حكوومەتی هەرێمی کوردستان هه‌رهوه‌ها رایدەگەینێ، بۆ ئەمساڵ پلانێكی ستراتیژییان هەیە كە زۆرترین خوێندكار و قوتابی لە زانكۆ و په‌یمانگا حكومییەكان وەربگیرێن، دەشلێت: ژمارەیەكی زۆر بەشی نوێ لە زانكۆكانی سەر بەوەزارەتی خوێندنی باڵا دەكرێنەوە. عه‌لی سه‌عید وه‌زیری خویندنی باڵای هه‌ریمی کوردستان به ئاژانسی هه‌به‌ری راگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌که‌یان پلانی تۆکمه‌ی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی خوێندنی باڵا به‌رز ببێته‌وه، هه‌م له‌رووی وه‌رگرتنی قوتابی و خوێندکار هه‌م له‌رووی کردنه‌وه‌ی به‌شی تازه‌ی نوی خوێندن که خۆی له 40 به‌شی زانکۆ ده‌بینێته‌وه و سه‌رجه‌م ئه‌و به‌شانه‌ش تازه‌ن به‌پێی پێویستییه‌کانی سه‌رده‌م ناوه‌رۆک و پێداویستی ته‌واویان بۆ دابین کراوه.




