UN: ئهمساڵ له عێراق 20 ههزار کهس بوونهته قوربانی

بهغدا – KDP.info / بەپێی راپۆرتێکی نێردراوی نەتەوەیە یەکگرتووەکان لە عێراق یۆنامی ئەمساڵ بیست ھەزار کەس لەئەنجامی توندوتیژی و کارە تیرۆرستیەکان لە عێراق بوونەتە قوربانی.لە ڕاپۆرتەکەی دا یۆنامی ئاماژە بەوە دەکات تەنیا لە مانگی ئەیلولی رابردوو لە ئەنجامی توندوتیژی و ھێرشە تیرۆرستیەکاندا 3112 کەس لە عێراق کوژراون و برینداربوون.لەمبارەیەوە نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (نیکۆڵای میلادینۆڤ) لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست KDP.infoکەتووە، باس لەوە دەکات ئەم توندوتیژی و کارە تیرۆرستیانە بە بێ جیاوازی ھەموو پێکھاتەکانی گەلی عێراقی گرتۆتەوە بەشێوەیەک تەنیا لە مانگی ئەیلولی رابردوو 887 کوژراو و1957 بریندار لە ھاووڵاتی سڤیل بوون و 127 کوژرا و 199 برینداریش لە ھێزەکانی پۆلیس بوون.بەیاننامە داوا لە بەرپرسە سیاسیەکان و کەسایەتیە ئاینی و نەتەوەییەکانی عێراق دەکات بۆ وەستانی خوێنرشتن، دەست بە دیالۆگی نیشتمانی و ئاشتبوونەوە بکەن.لە سەرەتای مانگی ئەیلولی رابردووش دا یۆنامی لە بەیاننامەیەکی دا ڕایگەیاند کە لە مانگی ئابی ساڵی 2013 دا 2834 عێراقی لە ئەنجامی توندوتیژی و ھێرشە تیرۆرستیەکان بوونەتە قوربانی، بەمەش ژمارەی قوربانیان بە بەراوردکردن لەگەڵ مانگی تەمووزی ڕابردوو کەمیکردووە.شایهنی باسه وهک لیژنهی ئهمنی له ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق رایگهیاندووه: ژمارەی قوربانیان گەلێ لەوە ژمارەیە زیاترە ئەوانەی لەلایەن بەرپرسانی ئەمنیەوە رادەگەیەنرێن کە زۆربەی قوربانیەکانیش لەو منداڵانەن ئەوانەی لەسەر شەقامەکان بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان کار دەکەن.




